گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

لەبارەی گۆڕینی چەند بەرپرسێکی دیکە لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.07.10 - 18:41
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی گۆڕینی چەند بەرپرسێکی دیکە لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گۆڕانکاری کردن لە بەرپرسانی دەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەی سلێمانی لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە، لێپرسراوی دەروازەی سنوریی باشماخ و بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕەتیدەکەنەوە هیچ گۆڕانکارییەک کرابێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 10ی تەموزی 2021، لەچەند هەژمارێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەوە بڵاوکرایەوە کە گوایە "بەبڕیاری بافڵ تالەبانی، گۆڕانکاری لەبەرپرسانی فڕۆکەخانەی سلێمانی و دەروازە سنوریەکانی سلێمانی کراوە و کەسانی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی لەو شوێنانە لادران".

 

لەوبارەیەوە لیوا مەریوان عومەر، لێپرسراوی دەروازەی سنوریی باشماخ ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە و بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "من ئێستا ئەو هەواڵە دەبیستم و هیچ گۆڕانکارییەکی لەوشێوەیە نەکراوە، نە کەس لە پۆستەکەی لادراوە و نە کەسی نوێش دانراوە."

 

هاوکات تاهیرعەبدولڵا، بەڕێوەبەری فرۆکەخانەی سلێمانی بەهەمانشێوە لە لێدوانێکدا بۆ " ناس کورد" ڕاگەیاند،"هیچ گۆڕانکارییەک لەئیدارە و بەرپرسانی فرۆکەخانەکەدا نەکراوە، ئەو هەواڵانەشی کە باس لەوە دەکەن دوورن لەڕاستییەوە".

 

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی وتیشی، "بەفەرمی هیچ شتێک بەئێمە نەگەیشتووە".  

 

گۆڕانكاریی لە دەزگا ئەمنییەكانی زانیاری و دژە تیرۆر هەندێک گرژی بەدوای خۆیدا هێنالە قەڵاچوالان و کاردانەوەی گەورەی لە میدیاکاندا لێکەوتەوە، دواتریش بڕیارەکە ڕاگیرا.