گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران نزیكه‌؟

تره‌مپ هۆشداری ده‌داته‌ ئێران: هەڵەیەکی زۆر گەورەت کرد

2019.06.20 - 21:13
تره‌مپ هۆشداری ده‌داته‌ ئێران: هەڵەیەکی زۆر گەورەت کرد
ناس كورد-   خستنەخوارەوەی فڕۆکە سیخوڕییەکەی ئەمریکا لەلایەن ئێرانەوە لە ئاسمانی وڵاتەکەیدا پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئێرانی بردە قۆناغێکی نوێوە پێدەچێت ئەمریکا وەڵامی توندی ئێران بداتەوە. . پاش ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئێران فڕۆکەیەکی سیخوڕی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز خستە خوارەوە، لە نوێترین لێدوانیدا دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامی ئەوەی ئایا بەم نزیکانە ئەگەری هێرشی ئاسمانی بۆسەر ئێران هەیە، ڕایگەیاند: "بەمنزیکانە ئەوە دەزانن". . ترەمپ ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران هەڵەیەکی زۆر گەورەی کردووە و فڕۆکەکەی ئەمریکا لە ئاسمانی نێودەوڵەتیدا بووە و جێگیرکراوە. . هاوکات بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سکای نیوزی عەرەبی، بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ڕایگەیاندووە، پێویستە ئەمریکا نامه‌یەکی توند بۆ هاوپەیمانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بنێرێت لەبەرامبەر ئەو کارانەی ئێران. . ئەمڕۆ میدیاکانی جیهان بڵاویانکردەوە کە ئێران فڕۆکەیەکی سیخوڕی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز خستووەتە خوارەوە. . دواتر  لە ڕاگەیەندراوێکدا سوپای پاسداران بڵاویکرده‌وە، فڕۆکە سیخوڕییەکەى ئەمریکا لە جۆری (گڵۆباڵ هاوک) کاتژمێر (12″14 خولەک بەکاتی ئێران) لە یەکێک لە بنکە سەربازییەکانى ئەمریکا لە باشوری کەنداو فڕیوە و پێچەوانەى یاسا نێودەوڵەتییەکان، سەرجەم ئامێرەکانى ناساندنی کوژاندووەتەوە و بە نهێنی فریوە و گەیشتووەتە باشوری گەروی هورمز بە ئاڕاستەى جابهار و لە گەڕانەوەیدا فڕۆکەکە بواری ئاسمانیی ئێرانی بەزاندووە تاوەکو زانیاری سیخوڕی کۆبکاتەوە.” . ئاماژەى بەوەشکردووە، “کاتژمێر 4:5 خولەکی بەیانی بەکاتی ئێران و لەکاتێکدا کە فرۆکەکە لە بواری ئاسمانی ئێراندا بووە، لەلایەن سیستمی بەرگریی تایبەت بە سوپای پاسداران خراوەتە خوارەوە.” .