گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کچێک لە ڕۆژى هاوسەرگیریدا گیانى لەدەستدا

2021.07.09 - 23:01
App store icon Play store icon Play store icon
کچێک لە ڕۆژى هاوسەرگیریدا گیانى لەدەستدا

ناس کورد-

 

گیان لەدەستدانى کچێک لە ڕۆژى هاوسەرگیریدا بووەتە دیارترین ڕووداوى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە میسر، ئەو ڕووداوە شەپۆلێکى گەورەى لە خەم و هاوخەمى لەو وڵاتە دروست کردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕى "مسراوى" بڵاویکردووەتەوە (9ى تەموزى 2021)، گیان لەدەستدانى کچێک لە ڕۆژى هاوسەرگیریدا بووەتە هۆى خەمبارییەکى گەورەى دانیشتوانى شارى "ههیا" لە میسر، ئەوەش بەهۆى ئەوەى بۆنەیەکى شادى بووە خەم و خەفەت و کەل و پەلەکانى ڕازاندنەوە لەبەرى ئەوەى لەسەرى بدرێت وەک تازە بوکێک، لە تابوتەکەى درا.

 

هەزارەها دانیشتووى شارەکە چوونە سەر شەقامەکان بۆ ماڵئاوایى لێکردن لە "خلود ئەحمەد غیاتى" و تابوتەکەیان بە گوڵ ڕازاندەوە، یەکێک لە کەسە نزیکەکانى دەڵێت، خلود ئامادەکاریى بۆ ئاهەنگى هاوسەرگیرییەکەى دەکرد کە بڕیار بوو ئەمڕۆ هەینى بێت و پێداویستییان بۆ ماڵە نوێکەیان دەگواستەوە.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، 6 ڕۆژ پێش ئێستا لە ئاهەنگى هاوسەرگیرى هاوڕێیەکى ئامادە بوو، هەستى بە خۆشییەکى زۆر دەکرد، بەڵام کتوپڕ کەوتە سەر زەوى و ئاگاى لەخۆى نەما.

 

یەکێک لە هاوڕێکانیشى باس لەوەدەکات، خلود گواسترایەوە نەخۆشخانەى زقازیقى زانکۆیى و دەرکەوت کێشەى کەمى ئاسنى خوێن "ئانیمیا"ى هەیە، سەرەڕاى ئەوەى چارەسەرى بۆ کرا، بەڵام دوا هەناسەکانى داو لە ناو نەخۆشخانە گیانى سپارد.