گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چیرۆکەکە لەزارى خۆیەوە

کچە ئەکتەرێکى تورکى دەستدرێژیکردنە سەرى لەلایەن باوکییەوە ئاشکرادەکات

2021.07.09 - 21:16
App store icon Play store icon Play store icon
کچە ئەکتەرێکى تورکى دەستدرێژیکردنە سەرى لەلایەن باوکییەوە ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

کچە ئەکتەرێکى لاوى تورکى چیرۆکى دەستدرێژى سێکسى لەلایەن باوکیەوە و بەرزکردنەوەى سکاڵاى یاسایى بۆ بەدەستهێنانى مافى بەخێوکردنى خوشکە بچوکەکەى ئاشکرادەکات، بەو هۆیەشەوە هەڵمەتێکى پشتگیریکردن لێی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەستى پێکردووە و لەئێستاشدا باوکى دەستگیر کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میلیسا دۆنگل ئەکتەرى تورکى تەمەن 21 ساڵ دەڵێت، کاتێک تەمەنى 21 ساڵ بووە باوکى "کە ئێستا لە گرتووخانەیە" دەستدرێژى سێکسى کردووەتە سەرى، ئەوەش لە تورکیا هەراى نایەوە، ئەوەش بەپێی رۆژنامەى "العربی الجدید".

 

میلیسا دەڵێت، کاتێک باوکى زیندانى کرا خوشکە بچوکەکەى کە 17 ساڵە چووە ڕوسیا بۆ ئەوەى لەگەڵ دایکیدا بژى، بەڵام ئەویش ناردییەوە تورکیا بەبیانوى ئەوى ناتوانێت لاى خۆى بیهێڵێتەوە، لەو کاتەشەوە شەڕى مافى بەخێوکردنى خوشەکەکەى لەگەڵ باوکیدا دەست پێ کردووە، ئەوەش لەپێناو ئەوەى خوشەکەکەى هەمان چارەنوسى خۆیى نەبێت لەگەڵ باوکیاندا.

 

دواى بڵاوبووەوەى هەواڵەکە و بەرزکردنەوەى سکاڵا، هاشتاگى "میلیسا دۆنگ بە تەنها نیت" تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى لە تورکیا تەنى و لەماوەى 3 ڕۆژدا بەربڵاوترین هاشتاگ بوو لە تورکیادا و چەندین هونەرمەند و ئەستێرى تورکى تورکیاش پشتگیرى هەڵمەتەکەیان کرد.

 

لە ناودارترین ئەو کەسانەى چوونە پاڵ هەڵمەتەکە، ئەکتەرى دیارى تورکى کەریم بورسین بوو کە بەوە ناسراوە پشتگیرى سەرجەم کەیسەکانى ژنان دەکات و لە تۆڕى ئینستاگرام بڵاویکردووەتەوە، "ئازیزەکەم میلیسا، من هەمیشە لەگەڵتدام، هەمیشە لێرەم لەپێناو تۆ".

 

هەروەها لاى هۆیەوە دیمیت ئیزدەمیر هاوڕێ و هاوپیشەى میلیسا و هەروەها ئیسماعیل ئیجى شاشماز ئەکتەر بەهەمان پێشوە پشتگیرى خۆیان دەربڕیوە.

 

دانپێدانانى میلیسا لەکاتى لێکۆڵینەوەکاندا دزەى پێکرا و تێیدا وتویەتى، "کاتێک بە دایکمم وت کە باوکم دەستدرێژى سێکسى کردووەتە سەرم باوەڕى پێ نەکردم و داواى لێکردم سکاڵا تۆمار نەکەم، چونکە دواتر ئازاد دەکرێت و دێتەوە دەمکوژێت".

 

وتوشیەتى "دایک و باوکم بەردەوام بوون لە نمایشکردنى ئەوەى کە ژیانێکى هاوسەرگیرى ئاسودەیان هەیە، لەکاتێکدا من خۆم زۆر بە کارەوە سەرقاڵ دەکرد تا نەگەڕێمەوە ماڵەوە، نەمدەتوانى بە هیچ کەسێک بڵێم کە چیم بەسەر دێت، چونکە هەڕەشەى ئەوەى لێدەکردم کە چیتر ڕێگە نادات بچمە خوێندنگا".

 

ئەو ئەکتەر تورکە دەشڵێت "هەوڵى خۆکوشتنمدا، بەڕاستى بیرم نەماوە چەند جار گواسترامەوە نەخۆشخانە، من ژیانى منداڵى خۆم نەژیام و نازانم چۆن دەتوانم ببمە دایک دواى ئەوەى بەسەرمدا هات، کاتێک کچێکم دەبێت چۆن دەتوانم لەماڵەوە لەگەڵ باوکیدا جێى بهێڵم، لەوانەیە خوشکەکەشم بە هەمان چارەنوسدا تێپەڕ ببێت ئەگەر لەگەڵ باوکمدا جێى بهێڵم".