گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرماندەیەکى سەربازى ئێران لە سوریا کوژرا

2021.07.09 - 18:54
App store icon Play store icon Play store icon
فەرماندەیەکى سەربازى ئێران لە سوریا کوژرا

 

ناس کورد-

 

ئاژانسەکانى هەواڵى ئێرانى ئاشکرایانکرد، فەرماندەیەکى سەربازى ئەو وڵاتە کە کارى ڕاوێژکاریى بەرگریى بووە لە سوریا کوژراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى فارس ( 9ى تەموزى 2021) بڵاویکردووەتەوە، ڕەزا سەفدەرى فەرماندەى سەربازى ئێرانى لە کاتى بەجێهێنانى ئەرکى ڕاوێژکارى بەرگریى لە شوێنە پیرۆزەکانى "ئەهلى بەیت" لە سوریا کوژراوە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، بەرەبەیانى ڕۆژى شەممە مەراسیمى بە خاک سپاردنى سەفدەرى لە شارى میانە لە پاڕێزگاى ئازەربایجانى خۆرهەڵات، لە باکورى خۆرئاواى ئێران بەڕێوە دەچێت.

 

لەدواى دەستپێکردنى شەڕى سوریا، سوپاى پاسدارانى ئێران یەکێک بوو لەو هێزانەى پاڵپشتى ڕژێمى سوریایان کرد و چەک و هێزیان ناردە ئەو وڵاتە، تائێستاش چەندین سەرکردەى سەربازى ئێرانى لەو وڵاتە کوژراون.