گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لاهور شێخ جەنگى نامەیەک بۆ عەبدولـلەتیف سەلەفی دەنێرێت

2021.07.09 - 18:16
App store icon Play store icon Play store icon
لاهور شێخ جەنگى نامەیەک بۆ عەبدولـلەتیف سەلەفی دەنێرێت

ناس کورد-

 

بەمەبەستى دەربڕینى ناڕەزایی  لە تێکدانى بەشێک لە مزگەوتى بەهەشت لەلایەن شارەوانییەوە، لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆکى یەکێتى نامەیەکى بۆ عەبدولـلەتیف سەلەفى ناردووە، ئەوەش بەوتەى کوڕێکى عەبدولـلەتیف.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولحەق عەبدولـلەتیف کوڕى عەبدولـلەتیف یەکێک لە رێبەرانى ڕەوتى سەلەفى لە کوردستان (هەینى 9ى تەموزى2021) ، بە "ناس کورد" ى ڕاگەیاند "تائێستا بە ئاڕاستەى چارەسەرى کێشەى مزگەوتى بەهەشت هیچ شتێک نەکراوە بەرپرسانى شارى سلێمانى پەىیوەندیان بە باوکمەوە کردوە هەمویان بێ ئاگایى و ناخۆشحاڵیان دەربڕیوە".

 

وتیشى "ئەو بەرپرسانەى پەیوەندیان پێوە کردووین پێکهاتوون لە ئاوات محەمەد قایمقامى سلێمانى و بەرپرسی مەڵبەندى یەکى یەکێتى، هەروەها لاهور شێخ جەنگى نامەى بۆ باوکم ناردووە".

 

عەبدولحەق باسى لەوەشکرد، هیچ یەکێک لەو بەرپرسانە بەڵێنى چاککردنەوەى مزگەوتەکە و قەرەبوو کردنەوەیان نەداوە.

 

دەبارەى هەڵویستیان لە داهاتوودا، عەبدولحەق وتى "ئێمە هیچ هەڵوێستێکمان نابێت، ئێمە بێ دەسەڵاتین تەنها داواکاریمان قەرەبووکردنەوەیە چونکە شوێنەکە بە کەڵکى چاککردنەوە نەماوە".