گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئیتاڵیا و ئینگلتەرا

نرخی بلیتی یاریی کۆتایی جامی ئەوروپا شێتانە بەرزبووەتەوە

2021.07.09 - 09:35
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی بلیتی یاریی کۆتایی جامی ئەوروپا شێتانە بەرزبووەتەوە

ناس کورد-

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرای کرد، نرخی بلیتەکانی یاری کۆتایی پاڵەوانێتی تۆپی پێی جامی ئەوروپا کە بڕیارە یەکشەممەى داهاتوو لەنێوان ئینگلتەرا و ئیتاڵیا ئەنجام بدرێت بە شێوەیەکی سەیر بەرزبووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 60 هەزار هاندەر ئامادەی یارییەکە بن کە لە یاریگای بەناوبانگی ویمبڵی لە لەندەنی پایتەخت ئەنجام دەدرێت، هەرچەندە بەهۆی کۆرۆناوە ڕێگری لە چوونی ئیتاڵییەکان کراوە بۆ بەریتانیا، بەڵام یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ڕێککەوتنی لەگەڵ بەریتانیا کردووە کە ڕێگە بە هەزار هاندەی ئیتاڵی بکات ئامادەی یارییەکە بێت.


هەرچەندە بلیتەکان پێشتر فرۆشراون، بەڵام دوای زانینی هەردوو تیپی یاریی کۆتایی، هاندەران بلیتەکان لە ماڵپەڕەکانی دووبارە فرۆشتنەوەى بلیت دەفرۆشنەوە.


سەرەتا نرخی ناوەندیی بلیتەکان لە دەوروبەری 110 دۆلاردا بوون، بەڵام لەئێستادا بەرزبوونەتەوە بۆ چوار هەزار و 500 دۆلار، هەروەها نرخی بلیتی شوێنە تایبەتەکانیش گەیشتووەتە 24 هەزار دۆلار.