گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی سیاسیی کورد هەڵوەشایەوە

2021.07.08 - 23:07
App store icon Play store icon Play store icon
سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی سیاسیی کورد هەڵوەشایەوە

ناس کورد-

بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی ئورمیە کە کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو، سزاکەی لەلایەن دیوانی بەرزی وڵاتەوە هەڵوەشایەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو (پێنجشەممە 8ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، "  لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سزای سێدارەی شاکر بێهرووزی، بەندکراوی سیاسیی کورد لەلایەن دیوانی بەرزی وڵاتی ئێرانەوە هەڵوەشاوەتەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا شاکر بێهرووزی سەر لەنوێ دادگایی بکرێتەوە."

 

شاکر بێهرووزی مانگی (ئابی ساڵی 2020) لەلایەن لەلایەن لقی دووەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە سەرۆکایەتی دادوەر شەیخلوو حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

 

هەنگاو دەڵێت، ئەو حوکمە بە تۆمەتی "بەغی" و  ”ئەندامەتی لە حیزبی کۆمەلە“ بە سەر ناوبراودا سەپابوو، لە کاتێکدایە کە ناوبراو پێشتر ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و دوای جیابوونەوە لەو حیزبە گەڕاوەتەوە بۆ ئورمیە و دەستبەسەر کراوە.

 

بەگوێرەی هەنگاو، " شاکر ماوەی زیاتر لە ساڵێک لە ژووری تاکەکەسی ئیدارەی ئیتلاعات لەژێر ئەشکەنجە بووە هەتا دان بە تیرۆر کردنی ئەندامێکی ئیدارەی ئیتلاعات بنێت.