گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسی سلێمانی دوو كه‌سی به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ پاره‌ی‌ سندوقی‌ مزگه‌وت ده‌ستگیركرد

2019.06.20 - 18:54
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی سلێمانی دوو كه‌سی به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ پاره‌ی‌ سندوقی‌ مزگه‌وت ده‌ستگیركرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند،‌ دوو كه‌سیان به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ تاوانی‌ دزیكردن له‌مزگه‌وتدا دەستگیرکردووە. . ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 20ی حوزەیرانی 2019) بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی كرده‌وه‌، پاش تۆماركردنی‌ تاوانێكی‌ دزینی‌ پاره‌ی‌ سندوقی‌ مزگه‌وت، دوای لێکۆڵینەوەکانیان دوو تۆمه‌تباریان لەسەر ئەو پرسە ده‌ستگیرکردووە. . پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌فه‌رمانی‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 446 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ به‌ندن. . ‌لە ڕاگەیەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، تۆمەتبارەکان ناویان (د، ئ، ك) و  (ئـ، ح) و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌. .