گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: فراكسیۆنەکەمان ناوی هیچ كاندیدێكی لانیە بۆ پۆستی وەزارەتی داد

2019.03.10 - 19:50
پەرلەمانتارێكی یەكێتی: فراكسیۆنەکەمان ناوی هیچ كاندیدێكی لانیە بۆ پۆستی وەزارەتی داد

 

ناس کورد- فوئاد عەبدوڵا

پەرلەمانتارێکی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بێئاگایی خۆی دەربڕی لەوەی خالد شوانی لە لایەن یەکیتییەوە بۆ پۆستی وەزیری دادی عیراق دیاریکرابێت.

 

د.میران محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوینەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "بەپێی ئەو ڕێكکەوتنەی ئەمدواییانەی نیوان یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆی حكومەتی هەرێم وپرسی پارێزگاری كەركوك و پۆستی وەزارەتی دادی عێراق بو بۆ یەكێتی، وەك پەرلەمانتار تەنها ئەو ڕێکكەوتنە بە ئێمە وتراوە نەک شتی تر".

 

لە بارەی دیاریکردنی خالد شوانی بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی دادی عیراقی ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی وتی: "وەك فراكسیۆنی یەكێتی تا ئێستا ناوی هیچ كاندیدێكی یەكێتیمان لانیە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی داد" .

پێشتر ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند وەک یەکێتی تاکە کاندیدیان بۆ پۆستی وەزارەتی داد خالد شوانییە.