ناس کورد-
ناس ناوى ليست و پاڵێوراوانى هەڵبژاردنى پێشوەختەى پەرلەمانى عێراق بڵاودەکاتەوە، کە بڕیارە لە 10ى تشرینى یەکەمى 2021 ئەنجام بدرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پارێزگاى هەولێر
کراوە بە 4 بازنەوە و 52 حزب و پاڵێوراو ڕکارى دەکەن بۆ بەدەستهێنانى 15 کورسى، کە 11یان بۆ ئەو پاڵێوراوانەن زۆرترین دەنگ بەدەستدەهێنن و 4یشیان بۆ کۆتاى ژنانە.
پارێزگاى سلێمانى - هەڵەبجە
بەسەر 5 بازنەدا دابەش کراوە و 63 حزب و پاڵێوراو ڕکابەرى دەکەن بۆ بەدەستهێنانى 18 کورسى، کە 13 یان بۆ ئەو پاڵێوراوانەن زۆرترین دەنگ بەدەستدەهێنن و 5یشیان کۆتاى ژنانە.
پارێزگاى دهۆک
بەسەر 3 بازنەدا دابەش کراوە و 30 حزب و پاڵێوراو ڕکابەرى دەکەن بۆ بەدەستهێنانى 11 کورسى، کە 8یان بۆ ئەو پاڵێوراوانەن زۆرترین دەنگ بەدەستدەهێنن و 3شیان بۆ کۆتاى ژنانە.