گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە لە کەیەوە

کەشناسیی هەرێم؛ پلەکانی گەرمی زیاتر بەرزدەبنەوە

2021.07.08 - 21:22
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسیی هەرێم؛ پلەکانی گەرمی زیاتر بەرزدەبنەوە

ناس کورد-

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم لە سبەینێ هەینییەوە تاوەکو کۆتایی هەفتە پلەکانی گەرمی بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆوە دەبینن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزانیی هەرێم (پێنجشەممە 8ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، "بەهۆی زیاد بوونى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمى ساڵانە پێشبینى دەکرێ پلەکانى گەرما لە سبەینێ هەینى تا کۆتایی هەفتە بەرزبونەوەی زیاتر بە خۆوە ببینێت بە بەراورد لەگەڵ پلەکانى گەرمای ئەمڕۆدا."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینیش دەکرێ پلەکانى گەرما بەم شێوەیەى خوارەوە بن:

 

 هەولێر و سلێمانى و دهۆک (42-45) پلەى سیلیزى

 

 کەرکووک و هەڵەبجە (44-46) پلەى سیلیزى

 

 ناوچەکانى گەرمیان و خانەقین (46-50) پلەى سیلیزى