ناس کورد-
سەرکردایەتى پرۆسە هاوبەشەکانى عێراق ئاشکرایکرد، لیژنە هاوبەشەکانى لێکۆڵینەوە گەیشتوونەتە زانیارى گرنگ تایبەت بە هێرشەکەى ئەم دواییەى سەر فڕۆکەخانەى هەولێر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لیوا تەحسین خەفاجى، وتەبێژى سەرکردایەتى پرۆسە هاوبەشەکان (8ى تەموزى 2021) بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراقییەى ڕاگەیاندووە، لیژنەى پێکهێنراو لە فڕۆکەخانەى هەولێر بە هەماهەنگى لەگەڵ هەواڵگرى فیدراڵیدا کاریان لە لێکۆڵینەوەکاندا کردووە.
ڕونیشیکردووەتەوە، زانیارى گرنگ و بەسود دەستکەوتوون و بوونەتە هۆى بەرەو پێشچوونى ڕێچکەى لێکۆڵینەوەکان، توانیمان بگەینە ئەنجامى پێشکەوتوو لەو مەلەفەدا.
وتەبێژى پرۆسە هاوبەشەکان لە بەشێکى ترى قسەکانیدا وتویەتى، ئەو زانیاریانە دەبنە هۆى خێراکردنى دەستگیرکردنى ئەوانەى لە هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەى هەولێرەوە تێوەگلاون.
شەوى سێشەممە، لە ڕێگەى درۆنى بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەى هەولێر، ئەوەش لەکاتێکدا بوو پێشتریش چەند جارێکى تر لە ڕێگەى درۆن و موشەکەوە هێرش کراوەتە سەر ئەو فڕۆکەخانەیە و دەسەڵاتدرانى هەرێمیش گروپە میلیشیاکانى سەربە حەشدى شەعبى تۆمەتبار دەکەن و چەند گروپێکیش هێرشەکانیان گرتووەتە ئەستۆى خۆیان.