گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’توند و مەترسیدار’’

تەندروستى عێراق زەنگى مەترسی لێدەدات

2021.07.08 - 18:55
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى عێراق زەنگى مەترسی لێدەدات

ناس كورد-

وەزارەتى تەندروستى عێراق هۆشداريدەدات لەوەى، بارودۆخى تەندروستى لە وڵاتدا مەترسیدارە، ئەوەش دواى تۆمارکردنى بەرزترین ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە یەک ڕۆژدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى تەندروستى عێراق (8ى تەموزى 2021) لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، بارودۆخى پەتاى کۆرۆنا لە عێراق مەترسیدارە و ژمارەى توشبووان ڕۆژ لە دواى ڕۆژ لە زیادبوونە، ئەوەش بەهۆى ئەو شەپۆلە نوێیەى لەماوەى ڕابردوودا ڕاگەیەندرا کە توندترینە بە بەراورد بەوانەى پێشوو.

 

ڕونیشکراوەتەوە، ڕۆژى پێنجشەممە بەرزترین ژمارەى توشبووانى ڕۆژانەى پەتاى کۆرۆنا لەسەرەتاى پەتاکەوە تۆمار کراوە، ئەوەش بەهۆى گوێنەدانى سەرجەم چین و توێژەکانى هاوڵاتیان بە ڕێوشوێنەکانى خۆپاراستن کە پابەندبوون بەهیچ شێوەیەک نەماوە بەتایبەتى بە بەستى دەمامک و دورکەوتنەوەى کۆمەڵایەتى.

 

وەزارەتى تەندروستى عێراق داوا لە هاوڵاتیان دەکات، دەست بکەنەوە بە پابەند بوون بە ڕێوشوێنەکانى خۆپاراستنەوە و دەستبەجێ سەردانى ناوەندەکانى دابەشکردنى ڤاکسینى کۆرۆنا بکەن، چونکە جگە لە ڤاکسین هیچ ڕێگەیەکى تر نییە بۆ شکاندنى زنجیرەى بڵاوبوونەوەى پەتاکە و کۆنترۆڵکردنى.

 

داواش لە دەزگاکانى ڕاگەیاندن و سەرجەم کەناڵەکان و چالاکوانانى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و کەسایەتییە ئایینى و عەشایەرى و ڕێکراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى دەکات، هەوڵى زیاتر بدەن بۆ هۆشیارکردنەوەى خەڵک و هاندانیان بۆ جێبەجێکردنى ڕێنماییەکانى خۆپارێزى و وەرگرتنى ڤاکسینەکان بە خێراترین کات.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە سەرتاسەرى عێراق 9189 توشبووى کۆرۆنا و 31 گیان لەدەستدان تۆمارکران، ئەوەش زۆرترین ژمارەى توشبووى ڕۆژانەیە لەسەرەتاى بڵاوبوونەوەى پەتاکەوە تائێستا لە عێراق تۆمار کرابێت، هەروەها 5139 توشبووش چاکبوونەتەوە.