ناس کورد-
باڵندەکان یەکێکن لە جوانترین بونەوەرەکانى ئەم سەر زەمینە، هەندێک لە مرۆڤەکان بەخێویان دەکەن ئەوەش لەبەر جوانییەکەیان یاخود لەبەر دەنگە خۆشەکەیان، باڵندەکانیش جیاوازى لە نێوان مرۆڤەکاندا ناکەن، تەنها ئەم باڵندە چینییە نەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژنامەى ساوس چاینا مۆڕنینگ پۆست (8ى تەموزى 2021) بڵاویکردووەتەوە، باڵندەیەکى ڕەش کە ماوەى 5 ساڵە لە حەوشەى زانکۆیەکى چینى دەژى، هێرش دەکاتە سەر هەر کەسێک بە تەنیشت دارەکاندا بڕوات، بەڵام تەنها کوڕەکان و هێرشناکاتە سەر کچان.
ئەوەش هاتووە، باڵندەکە هێرش دەکات سەر ناوچەى سەری کوڕەکان و دەیەوێت ئازاریان بدات، بەڵام خۆیانى لێ لادەدەن، باڵندەکە لە وەرزەکانى بەهار و هاویندا دەردەکەوێت لەسەر چەند دارێکى ناو زانکۆکە دەژى و دەسەڵاتدرانى زانکۆکە هێماى ئاگادارییان بۆ ئەو کەسانە داناوە کە نزیک ئەو دارانە دەبنەوە.
This black bird has exclusively been attacking men –never women– on this Chinese campus for more than five years. pic.twitter.com/5BMacUxpkh
— SCMP News (@SCMPNews) July 8, 2021
ڕۆژنامەکە ئاماژەى بەوەشداوە، لە یەکێک لە هۆشدارییەکاندا نوسراوە "هۆشداربە لەو باڵندەیەى لەم شوێنەدا هەیە و ئیستفزازى مەکە و ڕیگەیەکى تر هەڵبژێرە".
یەکێک لە خوێندکارانى زانکۆکە بە ڕۆژنامەکەى وتووە، چەند لێکدانەوەیەک هەیە بۆ ئەوەى کە ئەو باڵندەیە تەنها هێرش دەکاتە سەر پیاوان، هەندێک دەڵێن یەکێک لە خوێندکارە کوڕەکان جارێکیان دەستى بۆ ئەو لانەیە بردووە کە دروستى کردووە، ئەوەش هۆکارى ئەوەیە باڵندەکە تەنها هێرش دەکاتە سەر کوڕەکان و واز لە کچەکان دەهێنێت.