گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یاساى چاکسازیی چۆن رێکیخستووە؟

ناس کورد زانیارى نوێ لەبارەى بڕیارى هەڵوەشاندنەوەى بڕوانامە ئاشکرادەکات

2021.07.08 - 17:23
App store icon Play store icon Play store icon
ناس کورد زانیارى نوێ لەبارەى بڕیارى هەڵوەشاندنەوەى بڕوانامە ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم رایگەیاند، سەرەتاى هەفتەى داهاتوو بڕیار و رێنماییەکانى تایبەت بە هەژمارنەکردنى بڕوانامە رێکدەخرێتەوە، دواى ئەو کاردانەوانەى لەو بارەیەوە سەریانهەڵدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەکە ئەمڕۆ پێنج شەممە بە "ناس کورد" ى رگەیاند، مەبەست لە بڕیار و رێنماییەکانى ئەنجومەنى وەزیران کە وەزارەتى دارایی گشتاندنى بۆ کردووە، هەژمارنەکردنى بڕاوانامەکانى دەرەوەى مۆڵەتى خوێندنە بۆ مەبەستەکانى گۆڕینى ناونیشان، پلە بەرزکردنەوە، خەرجنەکردنى دەرماڵەى بڕوانامە، ئەژمارنەکردنى ماوەى خوێندنەکەى بە خزمەت.

 

وتیشى بەپێی یاساى چاکسازیی ماوەى خوێندنى بەدەستهێنانى بڕوانامە لەدەرەوەى مۆڵەتى خوێندن بە خزمەت هەژمارناکرێت بۆ حاڵەتەکانى پێش 1/7/2020، بۆ ئەوانەى دواتر دەبێت یاساى خزمەتى شارستانى جێبەجێ بکرێت.

سەرچاوەکە باسى لەوەشکرد، لە رێنماییەکەى دارایی پێویستە وشەى هەڵوەشاندنەوە بکرێتە هەژمارنەکردن بۆ حاڵەتەکانى دواى جێبەجێکردنى یاساى چاکسازیی، بۆ حاڵەتەکانى پێشتریش ئەگەر کرابێت ئەوە تەنها ماوەى خوێندنەکەى بە خزمەت بۆى هەژمارناکرێت، سەرەتاى هەفتەى داهاتوو رێنماییەکە رێکدەخرێتەوە.

 

بەپێی نوسراوێکى وەزارەتى دارایی و ئابورى کە لە چوارى تەموزى 2021 ئاڕاستەى سەرجەم وەزارەتەکان کراوە ئاماژە بەوەکراوە، بەپێى بریارى ئەنجومەنى وەزیران و پاڵپشت بە یاساى چاکسازیی هەر بڕوانامەیەک بەبێ مۆڵەتى خوێندن بەدەستهاتبێت هەڵدەوەشێتەوە.  

 

ئەو بڕیارە کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا بەتایبەت کە ژمارەیەکى زۆر لە فەرمانبەران بە سودوەرگرتن لە مۆڵەتی كۆكراوە یان مۆڵەتى بێموچە بڕوانامەى جیاجیان بەدەستهێناوە، بەڵام بەپێی بڕیارەکەى حکومەت دان بەو بڕوانامانەدا نانرێت.  

 

لەچوارچێوەى کاردانەوەکاندا رێواز فایەق سەرۆکى پەرلەمان لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆ پێنجشەممەى پەرلەمانى کوردستاندا وتى "وەزیرى دارایی ناتوانێت بڕیارى لەو شێوەیە بدات، دەتوانێت بڵێت هەژمارناکرێت، بەڵام ناتوانێت هەڵیبوەشێنێتەوە، چونکە بەدەستهێنانى بڕوانامە رێکارى خۆى هەیە".  

 

دواى کاردانەوەکان وەزارەتى دارایی رونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی هیچ بڕوانامەیەكی نییە و گشتاندنەكە ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە كە خوێندنی بەیانیان یان لە دەرەوەی وڵات بە بێ مۆڵەتی خوێندن بە دەر لە یاسا و ڕێنمایە بەركارەكان. بڕوانامەیان بە دەست هێناوە.