گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

فەرەنسا: جێى قبوڵ کردن نییە و دەست بە سەرەوەرى عێراق و هەرێمى کوردستانەوە دەگرین

2021.07.08 - 17:01
App store icon Play store icon Play store icon
فەرەنسا: جێى قبوڵ کردن نییە و دەست بە سەرەوەرى عێراق و هەرێمى کوردستانەوە دەگرین

ناس کورد- 

وەزارەتى دەرەوەى فەرەنسا جەختلەوەدەکاتەوە، هێرشەکانى سەر پێگە دبلۆماسییەکان و بنکەکانى هاوپەیمانان و هەرێمى کوردستان قبوڵ کراو نییە و دەست بەسەروەرى عێراق و هەرێمەوە دەگرین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى دەرەوەى فەرەنسا (8ى تەموزى 2021) لەبەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، زیادبوونى هێرشەکانى سەر پێگە دبلۆماسیەکان و بنکەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش، کارێکى قبوڵ نەکراوە.

 

جەختیلەوەشکردووەتەوە، لە ڕوبەڕوبوونەوەى ئەو کردەوانە کە سەقامگیرى تێکدەدات و مەترسییە لەسەر ئاسایشى سەرجەم عێراقییەکان، فەرەنسا ئەوە بەبیر دەهێنێتەوە کە دەست بە سەروەرى عێراق و هەرێمى کوردستانەوە دەگرێت کە خاوەنى حوکمى زاتییە.

 

لەماوەى ڕابردودا هێرشەکان بۆ سەر ئەو بنکە و فڕۆکەخانانە زیادى کردووە کە هێزەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى تێدایە و لەماوەى چەند ڕۆژى ڕابردوشدا بە موشە و درۆنى بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەى هەولێر و بنکەى ئاسمانى عەین ئەسەد و ناوچەى سەوزى شارى بەغدا.