ناس کورد-
لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لەسەر پرسی دیاردەی سحر و جادوو کۆبووەوە و ڕایگەیاند، بووهته دیاردەیهكی مەترسیدار لەسەر كۆمەڵگه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە پەرلەمانی کوردستان (پێنجشەممە 8ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، بەمەبەستی تاووتوێكردنی چەند پرسێكی گرنگی تایبەت لیژنەكە ئەمڕۆ كۆبوونەوهی ئاسایی خۆی ئهنجام دا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەدەستپێكی كۆبوونەوەكەدا خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو نوسراو و یاداشتانە كرا كە ئاڕاستەی لیژنەكه كرابوون، دوای گفتوگۆكردن و گۆڕینەوەی بیروڕای ئەندامان ئەوانەی پێویستییان بهوەڵامدانەوە ههبوو وهڵامدرانهوه، ئەوانهی تریش ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كران بهمهبهستی ئاراستەكردنیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لە بەشێكی دیكهی كۆبوونەوەكەدا باس لەدیاردەی سیحرو جادوو لەھەرێمی كوردستان كرا كە بەداخەوە بووهته دیاردەیهكی مەترسیدار لەسەر كۆمەڵگه."
ئەوەش هاتووە، " لیژنەکە بە پێویستی زانی ھەماھەنگی لەگەڵ ھەریەك لە وەزارەتەكانی (ناوخۆ، ئەوقاف، ڕۆشنبیری) بكرێت بۆ گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی بهرامبهر ئەنجامدەرانی و زیاتر ھۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگه."