گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارێکى دیکە بۆ بەردەوامى لێبڕینى موچە ئاشکراکرا

2021.07.08 - 13:58
App store icon Play store icon Play store icon
هۆکارێکى دیکە بۆ بەردەوامى لێبڕینى موچە ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

ئەدامێکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، نیوەى داهاتى ناوخۆ دەستى بەسەردا گیراوە، ئەوەش هۆکارى بەردەوامى لێبڕینى موچەى فەرمانبەرانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى حەمەساڵح ئەمڕۆ پێنجشەممە لەکۆبوونەوەى پەرلەماندا وتى "لە سێ مانگدا داهاتى ناوخۆ 157 ملیار دینار بەبێ هۆکار کەمیکردووە، بەقودرەتى قادر کەمکردنەکە لە سلێمانى 42%ە، لە هەولێر و دهۆکیش هەمان ڕێژە کەمیکردووە".

 

رونیشیکردەوە "داهاتى ناوخۆ لە 374 ملیار دینارەوە بۆ 217 ملیار کەمیکردووە، داهاتى ناوخۆ نیوەى دەستى بەسەردا گیراوە".

 

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، ئەگەر ئەو 157 ملیارە بگەڕێتەوە لەگەڵ 50 ملیۆن دۆلارى داهاتى نەوت کە زیادیکردووە، ئەوکات لێبڕین نامێنێت.

 

دەشڵێت، جگە لەو 42%یەى کە کەمیکردووە، ئەوەى دیکەشى تا ئێستا نیوەى نەنێردراوەتە وەزارەت.