گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

عێراق؛ بورجەکانى گواستنەوەى وزە بەکامێراى چاودێرى دەپارێزرێت

2021.07.08 - 13:47
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق؛ بورجەکانى گواستنەوەى وزە بەکامێراى چاودێرى دەپارێزرێت

ناس کورد- 

حکومەتى خۆجێى نەینەوا بڕیاریدا لەدەوروبەر و ناوەندى پارێزگاکە کامێراى چاودێرى دابنێت، ئەوەش دواى بەئامانج گرتنى بەردەوامى پارێزگاکە و بورجەکانى گواستنەوەى وزە لەو شارەدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕەعد عەباسى، پارێزگارى نەینەوا (8ى تەموزى 2021) لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراقیە ڕایگەیاند، حکومەتى خۆجێى بڕیاریداوە بەدانانى کامێراى کوالیتى بەرز لە ڕێگاوبانە یەکتر بڕ و پردەکانى ناو شاردا ئەوە سەربارى مۆڵەتدان بەدانانى بورجى گواستنەوەى وزە لە سەرتاسەرى پارێزگاکەدا.

 

جەختى لەسەر ئەوەش کردووەتەوە، حکومەت دەرماڵەیەکى پێویستى بۆ کڕینى ئەو کامێرایانە تەرخان کردووە.

 

بەپێى تایبەتمەندییەکانیش، ئەو جۆرە کامێرایانە توانایەکى باشیان بۆ بینین هەیە لە هەموو کەشێکدا وەکو تەم و بەرزى پلەکانى گەرما و هەروەها سوڕانى کامێراکان بەگۆشەى 360 و ڕیکۆردکردن و مانەوەى لەناو میمۆرى بۆ ماوەى 4 مانگ.