گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رێواز فایەق: وەزیرى دارایی ناتوانێت بڕوانامە هەڵوەشێنێتەوە

2021.07.08 - 13:42
App store icon Play store icon Play store icon
رێواز فایەق: وەزیرى دارایی ناتوانێت بڕوانامە هەڵوەشێنێتەوە

ناس کورد-

 

سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، وەزیرى دارایی ناتوانێت بڕیارى هەڵوەشاندنەوەى بڕوانامە دەربکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێواز فایەق لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆ پێنجشەممەى پەرلەمانى کوردستاندا و لەبارەى بڕیارەکەى وەزیرى دارایی بۆ هەڵوەشاندنەوەى ئەو بڕوانامانەى لەدەرەوەى مۆڵەتى خوێندن بەدەستهاتوون وتى "وەزیرى دارایی ناتوانێت بڕیارى لەو شێوەیە بدات، دەتوانێت بڵێت هەژمارناکرێت، بەڵام ناتوانێت هەڵیبوەشێنێتەوە، چونکە بەدەستهێنانى بڕوانامە رێکارى خۆى هەیە".

 

بەپێی نوسراوێکى وەزارەتى دارایی و ئابورى کە لە چوارى تەموزى 2021 ئاڕاستەى سەرجەم وەزارەتەکان کراوە ئاماژە بەوەکراوە، بەپێى بریارى ئەنجومەنى وەزیران و پاڵپشت بە یاساى چاکسازیی هەر بڕوانامەیەک بەبێ مۆڵەتى خوێندن بەدەستهاتبێت هەڵدەوەشێتەوە.  

  

ئەوە لەکاتێکدایە، ژمارەیەکى زۆر لە فەرمانبەران بە سودوەرگرتن لە مۆڵەتی كۆكراوە یان مۆڵەتى بێموچە بڕوانامەى جیاجیان بەدەستهێناوە، بەڵام بەپێی بڕیارەکەى حکومەت دان بەو بڕوانامانەدا نانرێت.