گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رێکارى نوێ بەرانبەر ئەنجامدەرانى سیحر و جادوو دەگیرێتەبەر

2021.07.08 - 13:27
App store icon Play store icon Play store icon
رێکارى نوێ بەرانبەر ئەنجامدەرانى سیحر و جادوو دەگیرێتەبەر

ناس کورد-

 

لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند،  ھەماھەنگی لەگەڵ سێ وەزارەت دەکات بۆ گرتنەبەری ڕێكار بەرانبەر ئەو کەسانەى سیحرو جادوو دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیژنەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، لەکۆبوونەوەیەکى لیژنەکەدا باس لەدیاردەی سیحرو جادوو لەھەرێمی كوردستان كرا کە بووه‌ته‌ دیاردەیه‌كی مەترسیدار لەسەر كۆمەڵگه‌.

 

دەشڵێت بۆ ئەمەش لیژنە بەپێویستی زانی ھەماھەنگی لەگەڵ ھەریەك لەوەزارەتەكانی (ناوخۆ، ئەوقاف، ڕۆشنبیری) بكرێت بۆ گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئەنجامدەرانی و زیاتر ھۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگه‌.

 

مانگى نیسانى 2019 وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێم بڕیاریدا بە قەدەغەکردنى سیحر و نوشتە و دەرکردنى جن لە لەشى مرۆڤ، بەڵام ئەو کارە لەهەرێم تا ئێستا بەردەوامە.