گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەزارەتى پلاندانان مەرجى نوێى هاوردەکردنى ئۆتۆمبێلى دیارى کرد 

2021.07.08 - 12:14
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى پلاندانان مەرجى نوێى هاوردەکردنى ئۆتۆمبێلى دیارى کرد 

ناس کورد- 

وەزارەتى پلاندانانى عێراق، مەرجى نوێى بۆ هاوردەکردنى ئەو ئۆتۆمبێلانە دیارى کرد کە  بەهۆى دۆخى نالەبار و ئەو مۆدێلانەى بەهۆى داخستنى سنورەکان لە ماوەى کەرەنتینەدا نەتوانرا بهێنرێتە ناو عێراق. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدول زەهرە هنداوى، وتەبێژى وەزارەتى پلاندانان (پێنجشەممە، 8ى تەموزى 2012) بە ئاژانسى هەواڵى عێراقییەى راگەیاند "ڕێنماییەکانى هاوردەکردنى ئۆتۆمبێلى (تایبەتمەندى عێراقى) لە 1ى ئەیلولى ئەمساڵەوە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە". 

 

ئەوەشى ڕونکردەوە، هاوردەکردنى سەرجەم ئۆتۆمبێلەکانى مۆدێل 2022 لەدواى 1ى ئەیلولەوە ڕێنماییەکانى (تایبەتمەندى عێراقى)ى دەیگرێتەوە.

 

ئاماژەى بەوەش کردووە، وەزارەت بارودۆخى نالەبارى وڵات لە بەر چاو دەگرێت بۆ ئەو کەسانەى زەرەرمەندبوون بە هۆى داخستنى سنورەوە لە کاتى کەرەنتینەدا  تەنها ئەو مۆدیلانەى بە هۆى ئەو بارودۆخەوە ڕێگەى هاتنە ناوەوەیان پێ نەدرابوو، ڕێگەیان پێ دەدرێت هاوردە بکرێن.