گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

کەرکوک؛ ژنێکى دووگیانى کورد بە کۆرۆنا گیانى لەدەستدا و دەیان کەسى ترى توشى پەتاکە کرد

2021.07.08 - 10:38
App store icon Play store icon Play store icon
کەرکوک؛ ژنێکى دووگیانى کورد بە کۆرۆنا گیانى لەدەستدا و دەیان کەسى ترى توشى پەتاکە کرد

ناس کورد-

ژنێکى دووگیان تەمەن 24 ساڵ بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەست دا و لە ئێستادا زیاتر لە 30  کەس لە خزم و کەسە نزیکەکانى بەهەمان شێوە توشی کۆرۆنا بون چەند کەسێکیانیش بە هۆی سەختی نەخۆشیەکەوە لە نەخۆشخانەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەرکوک (8ى تەموزى 2021) لە لێدوانێکى تایبەت بە (ناس کورد)ى راگەیاند "ژنێکى دوو گیان تەمەن 24 ساڵ دوای بەشداری کردنی لە ئاهەنگێکی دەرچونی زانکۆ و پاشان بەشداری لە ئاهەنگێکی شەکراو خواردنەوەى کردوە، ماوەی 10 رۆژ بەر لە ئێستا بە سەختی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوە دوای مانەوەی بۆ دوو ڕۆژ لە نەخۆشخانەکانی کەرکوک کەس و کارەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی ئەهلی  شاری هەولێر کرد کە بۆ هەر شەوی بڕی 1 ملیۆن و 800 هەزار دیناریان داوە".

 

وتیشى " بەداخەوە شەوی ڕابردوو بەهۆی سەختی توشبونی بە ڤایرۆسەکە گیانی لە دەست دا".

 

بەوتەى ئەو سەرچاوەیە، دایکی ئەو ئافرەتە بە هەمان شێوە بەسەختی توشى کۆرۆنا بوە جگە لەوەی زیاتر لە 30 کەسى دیکەی  خزم و کەس و کارەکەیان، کە بەشێکیان لە ماڵی خۆیان کەرەنتینە کراون و بەشێکیشیان لە نەخۆشخانە .