گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانى تاووتوێى پەیوەندییەکانى نێوان هەولێر و بەغدایان کرد

2019.06.20 - 16:05
App store icon Play store icon Play store icon
بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانى تاووتوێى پەیوەندییەکانى نێوان هەولێر و بەغدایان کرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لەکاتى چاوپێکەوتنى نێوان سەرۆککۆمار و سەرۆکى هەرێم، بەرهەم ساڵح جەختیکردەوە لە پێویستى چارەسەرکردنى کێشە هەڵپەسێردراوەکانى نێوان هەرێم و بەغدا بە گوێرەى دەستور و بەرژەوەندى نیشتیمانى. . ڕاگەیەندراوێکى نوسینگەى بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق باس لەوە دەکات: "سەرۆککۆمار جەختى لە گرنگى هەوڵەکانى کردووەتەوە بۆ چارەسەرکردنى تەواوى پرسەکانى نێوان حکومەتى هەرێم و ناوەند، بە گوێرەى دەستور و لەبەرژەوەندى نیشتیمانى". . بەرهەم ساڵح ئاماژەى بەوەشکردووە، سەردانى سەرۆکى هەرێم بۆ بەغدا پاڵپشتییە بۆ پەیوەندییەکانى نێوان بەغدا و هەولێر، وە هۆکار دەبێت بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى هەماهەنگى و ڕاوێژەکانى تایبەت بە ڕۆڵى دامەزراوە یاسایی و یاسادانەرەکان". .   بەگوێرەى ڕاگەیەندراوەکە، سەرۆک هەرێم خواستى خۆى دەربڕیوە بۆ پاڵپشتى و ڕێزگرتن لە بنەماکانى دەستور، کە لەڕێگایەوە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بەدی بێن. . لەپاڵ ئەوانەشدا تاووتوێى بارودۆخى ناوچەکە و جیهان و دواین پێشهاتەکان کراوە. . چاوپێکەوتنى نێوان بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانى، پاش سەردانەکەى سەرۆکى هەرێم بۆ بەغدا هات، کە سەرەتا لە گەڵ عادل عەبدولمەهدى کۆبووەوە و پاشتر لەگەڵ بەرهەم ساڵح لە کۆشکى سەلام کۆبوونەوە، دواتریش سەردانى سەرۆکى پەرلەمانى عێراقى کرد. . .