گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

زانکۆیەکى ئەمەریکى ڕیزبەندییەکى نوێى گیان لەدەستدانى بە کۆرۆنا لە جیهاندا دیارى کرد

2021.07.08 - 09:36
App store icon Play store icon Play store icon
زانکۆیەکى ئەمەریکى ڕیزبەندییەکى نوێى گیان لەدەستدانى بە کۆرۆنا لە جیهاندا دیارى کرد

ناس کورد-

زانکۆیەکى ئەمەریکى نوێترین ئامارى لەبارەى پەتاى کۆرۆنا لە جیهان بڵاوکردەوە و رایگەیاند "زیاتر لە 185 ملیۆن کەس تووشى پەتاکە بوون و 4 ملیۆن کەسیش بە پەتاکە گیانیان لەدەستداوە". 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زانکۆى جۆنز هۆبکنزى ئەمەریکى (8ى تەموزى 2021) لە راپۆرتێکدا ئاماژەى بەوە کرد "کۆى توشبووان بە پەتاکە لە جیهاندا بریتییە لە 185.024.418 توشبو و ئەوانەشى کە بە پەتاکە گیانیان لەدەستداوە ڕێژەکەى گەیشتووەتە 4.000.767 گیان لەدەستدان. 

 

بەگوێرەى راپۆرتەکە، گیان لەدەستدان بە پەتاى کۆرۆنا لە ولایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا 606217 بووە و پلەى یەکەمى وەرگرتووە و ڕێژەى توشبوانیش لەو وڵاتە 33.770.334 توشبوو بووە. 

 

 هاوکات وڵاتى بەرازیل بە پلەى دوووەمى ڕیزبەندییەکە دێت لە گیان لەدەستدان بەو پەتایە بە 528540 حاڵەتى گیان لەدەستدات و کۆى توشبوانیش لەو وڵاتە  18.909.037 توشبووە.

 

لە ڕیزبەندیەکەشدا وڵاتى هند بە پلەى سێیەم هاتوە کە رێژەى گیان لەدەستدان تیایدا بریتین لە 404211 کەس کۆى توشبوانیش 30.663 665 کەس بوون.

 

مەکسیک پلەى چوارەمى گرتوە بە ڕێژەى 234192 گیان لەدەستدان و 2.558.369 توشبوو.

 

لە پلەى پێنجەمیش پیرۆ دێت بە 193588 حاڵەتى گیان لەدەستدان 2.069.51 توشبوو.

 

لە پلەى شەشەمدا روسیا هاتوە بە 137718 گیان لەدەستدان و توشبوو 5.614.540. 

 

لەپلەى حەوتەم بەریتانیا دەبینرێت بە کۆى 128565 گیان لەدەستدان و 5.997.964 توشبوو.

 

لە پلەى هەشتەمیش ئیتاڵیا هەیە 127718 گیان لەدەستدان و 4.265.714 توشبوو. 

 

لە پلەى نۆیەم فەڕەنسا دێت بە 111448 حاڵەتى گیان لەدەستدان و 5.856.682 توشبوو.

 

کۆڵۆمبیا پلەى دەیەمى ڕیزبەندیەکەى گرتووە بە 110578 حاڵەتى گیان لەدەستدان و 4.426.811 حاڵەتى توشبوون.