ناس کورد-
بەهۆی کەوتنە ناو مەنهۆڵی ئاوەڕۆی ماڵەکەیانەوە، پیاوێک و هاوسەرەکەی لەپارێزگای بەسرەى باشوری عێراق گیانیان لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پۆلیسی پارێزگای بەسرە (7ی تەموزی 2021)بڵاویکردەوە "ئێوارەی ئەمڕۆ پیاوێک و هاوسەرەکەی بەهۆی کەوتنە ناو مەنهۆڵی ئاوەڕۆی ماڵەکەیانەوە لەقەزای زوبێر گیانیان لەدەستداوە".
ئاماژە بەوەشکراوە، مەنهۆڵەکە بەهۆی کۆنییەوە، هەرەسی کردووە ئەو ژن و پیاوەش کەوتونەتە ناویەوە.
پۆلیسی بەسرە دەڵێت دوای ئاگادارکردنەوەیان لەڕووداوەکە، بەهاوکاری تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانراوە هەردوو تەرمەکە دەربهێنن و ڕەوانەی پزیشکی داد کراون، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.