کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ڕاكان جبورى، پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چووە بەردەم دادگای كەركوك بۆ وەرگرتنی وتەكانی لەبارەی ئەو سكاڵایەی لەسەری تۆماركراوە. . بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 11:30 ڕاكان سەعید جبوری گەیشتە دادگای كەركوك و وتەی لێوەرگیراوە، پاشان بە کەفالەتى 200 ملیۆن دۆلار ئازادکراوە. . هەفتەی رابردوو، دادگای لێكۆڵینەوەی دەستپاكی كەركوك، بڕیاری بانگهێشتکردن و دەستگیركردنی بۆ ڕاكان جبوری پارێزگاری بەوەکالەتی كەركوك لەسەر سكاڵای پەرلەمانتارێك دەرکرد، بە تۆمەتی بەهەدەردانی 950 ملیۆن دیناری ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانەی ئازادکراوە. . كردنەوەی ئەو دۆسیەیە بۆ مانگی شوباتی ئەمساڵ دەگەڕێتەوە، كاتێك دیلان غەفور پەرلەمانتاری یەكێتی لە كەركوك پرسی "بەهەدەردانی 950 ملیۆن دینارەكەی" بردوەتە داواكاریی گشتیی كەركوك و لەوێوە كەیسەكە جوڵێندراوە. . .