گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوونکردنەوە لەسەر دەنگۆى هاتنى شەپۆلێکى بەهێزى گەرما دەدرێت

2021.07.07 - 22:04
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوە لەسەر دەنگۆى هاتنى شەپۆلێکى بەهێزى گەرما دەدرێت

ناس کورد-

 

شارەزایەکى کەشناسی دەڵێت، ئەگەرى هەیە تا ناوەڕاستى مانگ شەپۆلى گەرما ڕوو لە عێراق نەکات و ئەو دەنگۆیانەى باس لە هاتنى شەپۆلێکى بەهێز دەکەن ڕاست نین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد دورى شارەزاى کەشناسیى عێراقى (7ى تەموزى 2021) بڵاویکردووەتەوە، بەپێى داتاکانى کەشناسى تا ناوەڕاستى مانگى تەموز شەپۆلى گەرما ڕوو لە عێراق ناکات و کەشوهەواى هاوینەیى ئاسایى لەسەرجەم ناوچەکانى عێراق بەردەوام دەبێت.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، ڕۆژى چوارشەممە شارى بەغدا بەرزترین پلەى گەرماى تۆمار کردووە کە 45.8 پلەى سەدى بووە، ئەوەش بە ڕێژەى 0.2 پلە کەمترە لە بەرزترین پلەى گەرما لە شارى بەغدا لە مانگى تەموزى ساڵدا بەشێوەیەکى سروشتى 45 و 46 پلەیە، ئەو بارودۆخەکەش بۆ چەند ڕۆژى داهاتوو بەردەوام دەبێت.

 

ئەو شارەزا کەشناسییە لەبەشێکى ترى بڵاوکراوەکەیدا، سەرجەم ئەو دەنگۆیانەى بە درۆ خستووەتەوە کە باس لەوەدەکەن، شەپۆلێکى گەرما بەهێز ڕوو لە عێراق دەکات و پێى وایە ئامانجیان ترساندنى هاوڵاتیان و دروستکردنى کاریگەرى دەروونى نەرێنییە لەسەریان.