ناس کورد-
وەزارەتى کارەبا رایگەیاند، بۆ پاراستنی تۆڕەکانی کارەبا لە ھەر جۆرە سەرپێچییەک، هاتوچۆى ئۆتۆمبێلى په‌یژه هه‌ڵگر لە سنووری پارێزگای ھەولێر قەدەغە دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بە پێی بڕیارێکی پارێزگاری ھەولێر، تەنیا رێگە بە ھاتوچۆی ئەو ئۆتۆمبێلانەى په‌یژه هه‌ڵگر دەدرێت، کە نووسراوی فەرمیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنى كاره‌بای سنوورەکەیان پێ بێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، ھەر کەسێک پابەندی بڕیارەکە نەبێت، دەستگیر دەکرێت و ڕێكارى یاسایی به‌رانبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.