گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەدەغەى هاتوچۆ لە عێراق درێژکرایەوە

2021.07.07 - 18:12
App store icon Play store icon Play store icon
قەدەغەى هاتوچۆ لە عێراق درێژکرایەوە

ناس کورد-

لیژنەى باڵاى تەندروستى و سەلامەتى لە عێراق چەند بڕیارێکى نوێی دەرکرد بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا، لەناویاندا درێژکردنەوەى قەدەغەى هاتوچۆى نیمچەیی  بۆ ماوەى هەفتەیەک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆک وەزیرانى عێراق ( 7ی تەموزی 2021) لە ڕاگەیەندراوێکد بڵاویکردەوە "لەکۆبوونەوەى لیژنەى باڵاى تەندروستى و سەلامەتى ژمارەیەک بریاردراوە بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا، بەهۆی بەردەوامی بەرزبونەوەی توشبوون بەڤایرۆسەکە، بڕیاردراوە قەدەغەی هاتوچۆ لە 11:00ی شەو بۆ 5:00ی بەیانی بۆماوەی هەفتەیەکی دیکە درێژبکرێتەوە، لەوماوەیەدا کۆبونەوە و دروستکردنی جەنجاڵی لەشوێنە گشتییەکان قەدەغە بکرێت".

 

ئاماژە بەوەکراوە "دەبێت پرۆسەی پێدانی ڤاکسین وهاندانی سەرجەم فەرمانبەرانی دەوڵەت خێراتر بکرێت وهەروەها داواش لەدەزگاکانی راگەیاندن کراوە پابەندی بڵاوکردنەوەی بەرنامەی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان بن بەرامبەر پەتاکە و وەرگرتنی ڤاکسین".

 

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "دەسەڵات دەدرێت بەدامودەزگاکانی حکومەت، رێگریی بکەن لە لەدروستبونی  جەنجاڵی و کاربکەن بۆ ڕێکخستنی  دەوامی فەرمانبەران وبەشێوەیەکی هەفتانە پشکنین  بۆ ڤایرۆسەکە بکەن کەجەخت بکاتەوە ئەنجامی پشکنینەکانیان ئەرێنییە یان دەبێت بەڵگەنامەی  وەرگرتنی ڤاکسین پێشکەشی فەرمانگەکەیان بکەن".

 

داواشکراوە، ناوەندە تەندروستییەکان پەلە بکەن لە دەرکردن و پێدانی بڕۆنامەی نێو دەوڵەتی بەو کەسانەی کە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە، هەروەها دەبێت ڕێگریی بکرێت لە هاتنە ناوەی هەر شاندێکی نێوەدەوڵەتی بۆ ناو خاکی عێراق بەبێ بوونی بەڵگە نامەی وەرگرتنی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا.

 

ئەمڕۆ( چوارشەممە 7تەموزی 2021 ) وەزارەتی تەندروستی عێراق لە رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوو هەشت هەزار و 877 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق وهەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و پێنج  هەزار و 522 کەسیش چاکبوونەتەوە، 37 کەسیش گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە یەک ملیۆن و 397 هەزار و 100 کەس.

 

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو،  کە لە کۆی گشتیی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە ملیۆنێک و 282 هەزار و 764 کەس چاک بوونەتەوە و 17 هەزار و 413 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.