گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستى هەرێم ئەگەرى بڵاوبوونەوەی ’’زنجیرەیەکی نوێی کۆرۆنا’’ ئاشکرادەکات

2021.07.07 - 17:25
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى هەرێم ئەگەرى بڵاوبوونەوەی ’’زنجیرەیەکی نوێی کۆرۆنا’’ ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، ئەگەرى بڵاوبوونەوەى زنجیرەیەکی نوێی ڤایرۆسى کۆرۆنا هەیە و پێویستە ئامادەکاریی بکرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو وتانەى سامان بەرزنجى لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمدا هات کە تێیدا پوختەیەکی لەبارەى ڕەوشی ئێستای کۆرۆنا و زیادبوونی ژمارەی تووشبووان خستەڕوو، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوى کۆتایی کۆبوونەوە.

 

لەکۆبوونەوەکەدا سامان بەرزنجى ئەگەری بڵاوبوونەوەی زنجیرەیەکی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا خستەڕوو، بەبێ ئەوەى رونکردنەوەى زیاتر بدات.

 

جەختیشیکردەوە لە ئامادەکارییکردن بۆ هەر ئەگەرێکی تەشەنەکردن و هەڵکشانی دیکەی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە و پێویستى چاودێرکردنی ڕەوشەکە.

 

هەر لەکۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ بەردەوامی و خێراکردنی پڕۆسەی ڤاکسین کرا و جەختکرایەوە لە ڕێکارەکانی خۆپارێزی تاکەکەسی و پابەندبوونی شوێنەگشتیەکان، بە ڕێنماییە تەندروستیەکان.