کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سەرۆکكۆماری توركیا ڕایگەیاند، ئه‌گه‌ر خێزان و خانه‌واده‌كه‌ی ڕەزامەندی پیشان بدەن، ئامادەن تەرمی ئه‌حمه‌د كایا لە پاریسەوە بگەڕێننەوە خاكی تورکیا. . ئه‌ردۆگان له‌میانی بەرنامەیەکی ڕادیۆییدا لە ئیستەنبول، ئاماژەى بەوەکرد، ئەوکاتەی سه‌رۆكوه‌زیران بووه، له‌رێگه‌ی وه‌زیری كولتورهوه ویستوویه‌تی ڕوفاتی ئه‌حمه‌د كایا بهێنێته‌وه توركیا و ئێستاش ئه‌گه‌ر بێت و دووبارە ده‌رفه‌تێكی له‌وشێوه‌یه هه‌بێت و خانه‌واده‌كه‌ی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی كایا په‌سه‌ند بكه‌ن، هه‌رچییه‌كیان له‌ده‌ست بێت ئه‌نجامیده‌ده‌ن و ئامادەن بۆ ئه‌نجامدانی كارێكی له‌وشێوه‌یه. . ئاوازدانەر و مۆسیقار و گۆرانیبێژى کورد، ئەحمەد کایا لە 28ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1957 لە شاری مەلەدی باکوری کوردستان لەدایکبووە، ساڵی 1985 یەکەمین ئەلبومی گۆرانییەکانی بڵاو کردووەتەوە بە ناوی (مەگری کۆرپەکەم)، بەڵام لەبەرئەوەی شێوازەکەی، شێوازێکی نوێ بووە و ناوەڕۆکی شیعرەکانی شۆڕشگێڕانە بوون، ھیچ دەزگایەکی ھونەری ئامادە نەبووە بۆی بڵاوبکاتەوە. . لە 16ی تشرینی دووەمی 2000، کاتێ بۆ سازکردنی کونسێرت لە پاریس بوو، لەشوێنی حەوانەوەی خۆی کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی ناودارانی پاریس (پیرلاشیز)، واتە هەر لەو شوێنەی کە یەڵماز گونەی ئەکتەر و دەرهێنەری کوردی تێدا بەخاکسپێردرا، ئەویش لەوێ بەخاک سپێردراوە. . لە 10ی شوباتی 1999 کایا براوەی خەڵاتێکی ڕێکخراوی ڕۆژنامەنوسانی چاپی تابلۆید ئەبێت و لە ئاهەنگێکدا دەڵێت: "من گۆرانییەکی کوردیم لە ناو ئەلبومە تازەکەم داناوە، چونکە من بە ڕەسەن کوردم، گومانم نییە گەلێ کۆمپانیای مۆسیقا حەز دەکەن ئەلبومە تازەکەم بڵاوبکەنەوە"، دوای تەواوبوونی ئەو وتانەى، چەند ھونەرمەندێکی تورک ھێرشیان کردە سەری و ھاواریان کرد: "خائین! بڕۆ دەرەوە". . ڕەجەب تەییب ئەردۆگان، سەرۆکی ئێستای تورکیا، کاتێ لە 26/9/1999 لەسەر خوێندنەوەی شیعرێکی سیاسی، 10 مانگ زیندانی ئەکرێت، کایا بەیادی ئەو گۆرانی "ئاوازی شەبەق" ئەڵێت و دەڵێ "ئەمە بۆ ھەموو ئەوانەی لە زیندانن و ئەچنە زیندان". . .