گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نزمبوونەوە کۆتایی هات

پێشبینییەک بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە چوارشەممەوە

2021.07.06 - 23:55
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەک بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە چوارشەممەوە

ناس کورد- 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی سەرچاوە کەشناسییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە پلەکانی گەرمی ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەنەوە و نزیکەی ٣ پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە، بەشێوەیەک لە سنوری گەرمیان دەگاتە ٤٦ پلە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی (سێشەممە ٦ی تەموزی ٢٠٢١) ڕایگەیاند، "لە ئەنجامی لاوازبوونی کاریگەری بارستەھەوای فێنک لەسەر ناوچەکە ڕۆژی چوارشەممە ٧ی تەموز پلەکانی گەرما بەرێژەی ١ تا ٣ پلەی سیلیزی بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پلەی لەسەنتەری پارێزگاکان لەنێوان ٤١ بۆ ٤٤ پلەی سیلیزی دەبێت لەناوچەکانی گەرمیاندا بەرزدەبێتەوە بۆ نێوان ٤٣ تا ٤٦ پلەی سیلیزی." 

 

بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئاسمان بە زۆری ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە ھەوری کەم لەھەندێک کاتدا، خێرایی با-ش ئاسایی دەبێت لە باشوری رۆژئاواوە ١٥-٢٠کم/س.