گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’بەهۆی بڕیارێکی حکومەت 410 بەنزینخانە ناچارن دایبخەن’’

2021.07.06 - 23:07
App store icon Play store icon Play store icon
’’بەهۆی بڕیارێکی حکومەت 410 بەنزینخانە ناچارن دایبخەن’’

ناس کورد- 

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی نرخی بەنزینەوە پەیامێکی ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کرد و ڕایگەیاند، بەهۆی قۆرخکاریی دوو کۆمپانیاوە نرخی بەنزین دانابەزێت و ٤١٠ بەنزینخانەش ناچارن دایبخەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی حەمەساڵح لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا (سێشەممە ٦ی تەموزی ٢٠٢١) ڕایگەیاند، "حکومەتی ھەرێم ڕۆژانە ٢٥ ھەزار بەرمیل نەوت دەپاڵێوێت، نزیکەی یەک ملیۆن لیتر بەنزین  بەرھەمی ھەیە و لە ڕێگای پاڵاوگەی کارەوە دەیداتە کۆمپانیاکانی کورد نەفت و سەن ئۆیڵ بە ٦٢٠ دینار، لە بری حەقی پاڵاوتن." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم کۆمپانیانەش بەبێ ئەوەی ھیچ کارێک بکەن دەیفرۆشنە بەنزیخانەکان بە ٧٤٠ دینار." 

 

دەشڵێت، "بۆ ئەوەی ھەموو بەنزینخانەکانی دیکە ناچاربن دایبخەن، لە بەنزینخانەکانی سەن ئۆیڵ و کورد نەفت لیترێک بەنزین ٦٦٠ دینارە، ئێستاش ٤١٠ بەنزینخانە ناچارن دایبخەن." 

 

وردەکاریی لەم ڤیدیۆیەدا: