گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ تەوەرەیە

پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری پێنج شەممەی بڵاوكردەوە

2021.07.06 - 22:17
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری پێنج شەممەی بڵاوكردەوە

ناس كورد_

پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتووی بڵاوكردەوە كە دوانیوەڕۆ ئەەنجام دەدرێت و تاوتوێ كردنی سێ پرۆژە یاسا لە خۆدەگرێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی پەرلەمان (6 تەموزی 2021)، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٨)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (١)ی پاشنیوه‌ڕۆى ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٢١/٧/٨ به‌مشێوه‌یه‌ بێت:

 

* دەنگدان لەسەر ئەم پێشنیازو پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە بەپێی حوکمی ماددەکانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦، ٩٧) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان-عێراق.

 

  • پێشنیازو پڕۆژەیاسای (هەمواری یەکەمی ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت ژمارە (٢٢)ی ساڵی ٢٠١١ لەهەرێمی کوردستان-عێراق)

 

  • پرۆژەیاسای (بەرکارکردنی یاسای رەسمی پولی عێراق ژمارە (٧١)ی ساڵی ٢٠١٢ لەهەرێمی کوردستان-عێراق).

 

  • پرۆژەیاسای (بەرکارکردن و هەمواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاو ژمارە (٢٠) ساڵی١٩٩٨ی هەموارکراو).