گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێژەى ژنان لە زیندانەکاندا بەرزبووەتەوە

لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانى عێراق: ڕەوشی زیندانیانى ژنان خراپە

2019.06.20 - 11:41
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانى عێراق: ڕەوشی زیندانیانى ژنان خراپە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕەوشی زیندانیانی ژنان لەبار نییە و ژمارەی زیندانیانیش لە بەرزبونەوەدان. . دوابەدوای سەردانی لیژنەی مافی مرۆڤ بۆ زیندانی ناوەندی ژنان لە بەغدا، ئەرشەد ساڵحی ڕایگەیاندووە، سزادراوان و ڕاگیراوان لەیەک هۆڵی زینداندا پێکەوە دانراون، لەکاتێکدا زیندانەکە لەبار نییە بۆ لەخۆگرتنی ئەو هەموو ڕێژە زۆرە زیندانییە و پێویستی بە بینای تر یان فراوانکردنی بینای زیندانەکە هەیە. . لە بەیاننامەیەکدا، ساڵحی باسی لەوەشکردووە، گوێیان لە داواکاری زیندانییەکان گرتووەو داواش دەکات، یاسای لێخۆشبوونی گشتی هەموار بکرێتەوەو گرنگی بە دابینکردنی خواردن بدرێت. . سەرۆکى لیژنەى مافى مرۆڤى پەرلەمانى عێراق، داوای لە لیژنەی داواکاری گشتی کردووە، چاودێری زیندانیان بکەن و لەکاروبارە یاساییەکانیان بکۆڵنەوە و چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا ئەنجام بدەن، هەروەها ئەوەشی وتووە، ڕێکاری ئیداری زیندانیان کەموکورتی تێدایە و ڕێژەی ژنانی بیانیش لەزیندانەکەدا بەرزە. . دەڵێت، لەنێو زیندانی و ڕاگیراواندا، ئەو ژنانە هەن کە بازرگانیان بە ماددەی هۆشبەرەوە کردووە، هەروەها ئەو ژنانەشی تێدایە کە بەهۆی ئەندامێتی هاوسەر یان براکانیان لە ڕێکخراوی داعش، زیندانی کراون. . .