گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

شێروان شێروانی و سێ چالاکوانی دیکەی دهۆک ئازادکران

2019.03.10 - 19:14
شێروان شێروانی و سێ چالاکوانی دیکەی دهۆک ئازادکران

ناس کورد-
ئێوارەی ئەمڕۆ شێروان شێروانی و سێ چالاکوانی دیکەی شاری دهۆک ئازادکران دوای بەسەربردنی زیاتر لە 40 ڕۆژ لە زینداندا.

پاش ئەوەی كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نوس و چالاکوان له‌ شاری دهۆك بە نیازبوون گردبوونەوەیەک بۆ پشتیوانی هاوڵاتیانی شیلادزێ ئەنجام بدەن، بەشێکی زۆریان زیندانی کران.

پێشتریش لە شارەکانی هەرێمی کوردستان چەندین هەڵمەت بۆ ئازادکردنی شێروان شێروانی و هاوڕێکانی بەڕێوەچوو.