ناس کورد-
وتەبێژى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، ناوى 44 هەزار هاووڵاتى کۆچکردوو لە تۆمارى دەنگدەران سڕاوەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جمانە غەلاى (6ى تەموزى 2021) لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراقییە ئاماژەى بەوە کرد "لەقۆناغى نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەراندا کۆمسیۆن هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى تەندروستى و فەرمانگەى کارتى خۆراک لە وەزارەتى بازرگانى ئەنجامداوە".
وتیشى "قۆناغى نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەران 100 ڕۆژى تێپەڕاند و لەو ماوەیەشدا هاووڵاتییەکى زۆر سەردانى بنکەکانیان کرد و هەواڵیان لەبارەى حاڵەتى گیان لەدەستدانى کەسانێک لە خێزانەکانیاندا و لەو چوارچێوەیەشدا ناوى نزیکەى 44 هەزار کۆچکردوو لە تۆمارى گشتى دەنگدەران، سڕایەوە".