گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

مۆبایلێک بەرهەمدەهێنرێت دەتوانرێت هاوشێوەى درۆن وێنە تۆمار بکات

2021.07.06 - 18:55
App store icon Play store icon Play store icon
مۆبایلێک بەرهەمدەهێنرێت دەتوانرێت هاوشێوەى درۆن وێنە تۆمار بکات

ناس کورد-

کۆمپانیایەکى چینى بەنیازى بەرهەمهێنانى مۆبایلێکى زیرەکە کە کامێراکەى هاوشێوەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانە، ئەوەش رێگە بە بەکارهێنەران دەدات لەگۆشەى زۆر جیاوازەوە وێنە بگرن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی پێگەى "deccanherald"ى تیابەت بە تەکنەلۆژیا، کۆمپانیاى "BKK" کە لەلایەن گروپى "فيفو"ى چینییەوە خاوەندارێتى دەکرێت، مۆبایلێک بەرهەمدەهێنێت کە دەکرێت کامێراکەى بەجیا بەکاربهێنرێت و هاوشێوەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان بنێردرێتە ئاسمان و وێنەى پێ بگیرێت.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەکاتى وێنەگرتندا، دەتوانرێت لەشاشەى مۆبایلەکە سەیرى ئەو وێنە و ڤیدیۆییانە بکرێت کە تۆماردەکرێت.