گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وردەکاریى بەئامانجگرتنى کۆمپانیای گازی باکورى کەرکوک بە کاتیۆشا

2021.07.06 - 16:57
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریى بەئامانجگرتنى کۆمپانیای گازی باکورى کەرکوک بە کاتیۆشا

ناس کورد-

موشەکێکی جۆری کاتیۆشا ئاراستەی کۆمپانیای گازی باکور کرا بەوتەی دەزگا ئەمنییەکان "موشەکەکە هیچ زیانێکی لێ نەکەوتەوە، پێدەچێت تیرۆریستانی داعش لە گوندەکانی سنوری رەشاد و دەشتایەکانی زغەیتون ئاراستەیان کردبێت".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پۆلیسی پاراستنی کۆمپانیای گازی باکور (6ى تەموزى 2021) تایبەت بە "ناس کورد"ى راگەیاند، کاتژمێر ١و ٣٠ خولەکی بەرەبەیان موشەکێکی جۆری کاتێۆشا ئاراستەی کۆمپانیای گازی باکور کرا بەڵام خۆشبەختانە موشەکەکە کەوتو بووە نێو پوش و پەڵاشی ناو کۆمپانیاکە و هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێ نەکەوتەوە.

 

وتیشى، دەستبەجێ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی کۆمپانیاکە کۆنتڕۆڵیان کرد.

 

سەرچاوەکە ڕونیکردەوە، لە سنوری کۆمپانیاکە چەند بازگەیەک و رەبیەیەکی پۆلیس و دەزگا ئەمنێکانی  لێیە پێدەچێت ئاڕاستەی ئەوان کرابێت بەهەڵە کەوتبێتە نێو کۆمپانیاکە.

 

وتیشی، دەزگا ئەمنێکان دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە بۆ ئەوەی شوێنی هاویشتنی موشەکەکە بدۆزنەوە بەڵام تاکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە، بەڵام پێدەچێت لە سنوری ناحیەی رەشاد یا دەشتایەکانی زغیتونەوە ئاڕاستە کرابێت، بەو پێیەى لە هەندێک شوێن تاکو ئێستا شەوانە جموجوڵی تیرۆریستانی داعشی لێ بەدی دەکرێت.

 

کۆمپانیای گازی باکور بە دوری ٢٥ کیلۆمەتر دەکەوێتە باشوری ڕۆژئاوای شاری کەرکوک، و لە ساڵانی پێشو چەندین جار لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە موشەکی ئاڕاستەکراوە زیانی بەرکەوتوە.