گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران: تێکشکاندنی فڕۆکە سیخوڕییەکەى ئەمریکا پەیامێکی ڕوونە بۆ واشنتن

2019.06.20 - 10:51
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران: تێکشکاندنی فڕۆکە سیخوڕییەکەى ئەمریکا پەیامێکی ڕوونە بۆ واشنتن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

فەرماندەى سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، خستنەخوارەوەى فڕۆکە سیخوڕییەکەى ئەمریکا لە ئاسمانی ئێران پەیامێکى ڕوونە بۆ واشنتۆن. فەرماندەى سوپای پاسداران دەشڵێت، "ئێران هەوڵی شەڕکردنی لەگەڵ هیچ وڵاتێک نادات بەڵام لە ئامادەباشی تەواودایە بۆ بەرگرییکردنی لەخۆی." وتیشى، "تاران بە هەموو هێزێکییەوە ڕوبەڕوی دەستدرێژییەکان دەبێتەوە و سنورەکەى هێڵی سورە." . ئەمڕۆ تەلەفزیۆنی ئێرانی ڕایگەیاند، سوپای پاسداران فڕۆکەیەکی سیخوڕی ئەمریکییان لە ئاسمانی ئێراندا خستووەتەخوارەوە، هەرچەندە سەرەتا سوپای ئەمریکا ڕەتیکردەوە بەڵام دواتر بەرپرسێکى ئەمریکی هەواڵەکەى پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، فڕۆکەکە لە ئاسمانی نێودەوڵەتیدا خراوەتەخوارەوە.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە وتیشی، "فڕۆکە سیخوڕییەکە لەجۆری MQ-4C Triton بووە بەبێ ئەوەى زانیاری زیاتر بدات.