ناس کورد-
بەشى لابردنى سەرپێچى و زیادەڕۆیى شارەوانى سلێمانى ڕونکردنەوەیەکى لەبارەى ڕوخاندنى بەشێک لە مزگەوتى بەهەشت، بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەشەکە (6ى تەموزى 2021) لە ڕونکردنەوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد، سەبارەت بەروخاندنی ژور و سیاجی (مزگەوتی بەھەشت )كەلەتۆڕە كۆمەلایتیە كان بلاو بوتەوە وبەلاریدا براوە دەمانەویت راستی بابەتەكە بۆھەمولایك رونكەینەوە.
ئەوەش رونکراوەتەوە، مزگەوتی بەھەشت ھەستاوە بەدروسكردنی ژورو ودیوارێك لە سەر موڵكی شارەوانی سلێمانی بەبێ رەزامەندی لایەنی پەیوەندی دار وە ئەوشوێنەی داگیركردوە و پێشتر بەنوسراوی فەرمی ئاگاداركراوە كەھەستیت بەلابردنی زیادەڕەوی یەكان بەلام پابەند نەبوو .
بەگوێرەى رونکردنەوەکە "سەبارەت بەروخاندنی ژوری تایبەت بە شوشتنی مردو ئەمەدورە لەراستیە وە چونكە ھەموو مزگەوتێك لەنەخشەی مزگەوتكەدا ژوری بۆجیاكراوەتە كەلەناو بینای مزگەوتەكەدایە".
ڕونکردنەوەکە لە کاتێکدایە کە عەبدولەتیف سەلەفى، وتاربێژى مزگەوتى بەهەشت لە سلێمانى (6ى تەموزى 2021) رایگەیاند، بەتێکدان و ڕوخاندنى شوێنى مردوو شۆردن و دەستنوێژگرتنى مزگەوتى بەهەشت لەلایەن شارەوانى سلێمانییەوە، فیلەکانى ئەبرەهەم هاتەوە پێش چاو کە چوون کەعبە تێک بدەن.
وتیشى "ئەگەر شوێنێکى مەشروب خۆر و بەرپرسێکى دزبوایە سوێند بەخوا ئەوەیان نەدەکرد، بەڵام لەگەڵ ماڵى خوا ئەو کارەیان کرد".
لەبەشێکى ترى پەیامە ڤیدیۆییەکەدا عەبدولەتیف سەلەفى دەڵێت "ئێمە حزبى سیاسى نیین و چەکدارمان نییە بەڵام خوامان هەیە و ئەوەش کە روویداوە لەگەڵ ماڵى خوا روویداوە و لەگەڵ ماڵى عەبدولەتیف رووینەداوە".
وتیشى "ئەگەر من وەکو شەخسى خۆم زیادەڕەوییەکم کردووە با بێن بەسەرمدا کاولى بکەن".
جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە کە ئاگاداریان نەکردونەتەوە لەوەى ئەو دوو شوێنە تێک دەدەن و لەکاتى تێکدان و ڕوخاندنەکەشدا زیانێکى زۆریان بە مزگەوتەکە گەیاندووە.
ئاماژەى بەوەش کرد کە سێ ساڵە لە مامەڵەکردندان لە شارەوانى بۆ مۆڵەتدان بۆ ئەو شوێنانە و هەوڵى دنیایان لەگەڵ داوون بەڵام بێ ئەنجام بووە.