گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دەرگاى هۆڵى پەرلەمان بەڕووى ژمارەیەک پەرلەمانتار داخرا و ڕێگرى چوونە ژورەوەیان دەکرێت

2021.07.06 - 13:12
App store icon Play store icon Play store icon
دەرگاى هۆڵى پەرلەمان بەڕووى ژمارەیەک پەرلەمانتار داخرا و ڕێگرى چوونە ژورەوەیان دەکرێت

ناس کورد-

سەرۆکى فراکسیۆنى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان رایگەیاند "لەلایەن پاسەوانەکانى پەرلەمانەوە دەرگاى هۆڵى پەرلەمانى کوردستان بەڕووى ئەو ژمارە پەرلەمانتارە داخراوە کە رێگرییان کرد لە تەواوکردنى دانیشتنى پەرلەمان".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شێرکۆ جەودەت (6ى تەموزى 2021) لەلێدوانێکى تایبەت بە "ناس کورد"ى راگەیاند" لەلایەن پاسەوانەکانى پەرلەمانەوە رێگە نادەن ئێمە کە ژمارەیەک پەرلەمانتارین بچینە ناو هۆڵى پەرلەمان".

 

وتیشى، ئێمە 21  پەرلەمانتارین لە فراکسیۆنەکانى ئۆپۆزسیۆن و سەربەخۆ و چەند پەرلەمانتارێکى یەکێتى و گۆڕان لەلایەن پاسەوانەکانى پەرلەمانەوە و بە بڕیارى سەرۆکایەتى پەرلەمان رێگریمان لێ دەکەن بچینە ناو هۆڵى پەرلەمان بۆ بەشداریکردن لە دانیشتنەکەدا".

 

ئاماژەى بەوە کرد بە دزییەوە چونەتە ناو هۆڵى پەرلەمان و بەبێ ئێمە دەیانەوێت دانیشتنەکە ئەنجام بدەن.

 

لێدوانەکە لەکاتێکدایە کە لەدانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستاندا بەهۆى دروستکردنى گرژى لەناو هۆڵى پەرلەمان سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان بەناچارى دانیشتنەکەى هەڵگرت.  

  

کاوە عەبدولقادر، پەرلەمانتارى نەوەى نوێ (6ى تەموزى 2021) لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوە کرد، بەهۆى ئەوەى داوامان کرد کە کۆتایهاتنى لێبڕینى مووچە بخرێتە دەنگدانەوە و سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان ئەم کارەیان نەکرد، چووینە سەر سەکۆى دەستەى سەرۆکایەتى و نەمانهێشت دانیشتنەکە بەردەوام بێت.  

  

ئاماژەى بەوەش کرد کە ئەوان وەک فراکسیۆنەکەیان لەگەڵ فراکسیۆنەکانى ترى ئۆپۆزسیۆن و بەشێکى تر لە پەرلەمانتارانى فراکسیۆنەکانى تر کە ژمارەیان نزیکەى 16 پەرلەمانتار بوو رێگریمان کرد کە سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان دانیشتنەکە تەواو بکات.