گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئاگادارى بەڕێوەبەرایەتییەک لەبارەى دابەشکردنى مووچەى مامۆستایانەوە

2021.07.06 - 11:28
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارى بەڕێوەبەرایەتییەک لەبارەى دابەشکردنى مووچەى مامۆستایانەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى شارەزور ئاگادارییەکى لەبارەى دابەشکردنى موچەى مامۆستایانى وانەبێژى سنورى بەڕێوەبەرایەتییەکە، بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە (6ى تەموزى 2021) لە ئاگادارییەکدا ئاماژەى بەوە کردووە، ‎سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ لەسنوری بەڕێوەبەرێتیمان ئاگادار دەکەین کە سبەی (چوارشەممە رێکەوتی (۷ـ۷ـ۲٠۲۱) لە دیوانی بەڕێوەبەرێتیمان ئامادەبن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەی وانەبێژی مانگی (۱) ".

 

بەگوێرەى ئاگادارییەکە، ‎مەرجە مامۆستایانی وانەبێژ خۆیان ئامادەبن و کۆپی پێناسی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانیان پێ بێت و بەڵێن نامەی یاسایی دەنوسن.