گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هەڵوەشاندنەوەى کۆبوونەوەکانى ئۆپیک پڵەس نرخى نەوتى بەرز کردەوە

2021.07.06 - 09:20
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوەشاندنەوەى کۆبوونەوەکانى ئۆپیک پڵەس نرخى نەوتى بەرز کردەوە

ناس کورد-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەى کۆبوونەوەکانى ئۆپیک پڵەس، بەرزبوەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسەکانى هەواڵى جیهان (6ى تەموزى 2021) بڵاویان کردەوە، نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بەرزبوەوە و یەک بەرمیل نەوتى خاوى پرێنت 28 سەنت یاخود لەسەدا 0.38 بەربوونەوەى بەخۆیەوە بینى و بە 77,47 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت.

 

هاوکات نرخى نەوتى خاوى تەکساس 1,52دۆلار یاخود لەسەدا 2,04 بەرزبوەوە و بە 76,68 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت.

 

بەرزبوونەوەى نرخى نەوت هاوکاتە لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەى کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەى ڕێکخراوى ئۆپیک پڵەس بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى بەرهەمهێنانى نەوتەوە و تا ئێستاش هیچ وادەیەکیان بۆ کۆبوونەوە دیارى نەکردووە.