گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دیمەنى خستنەخوارەوەى فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوان لەناوچەى سەوزى بەغدا (ڤیدیۆ)

2021.07.06 - 08:24
App store icon Play store icon Play store icon
دیمەنى خستنەخوارەوەى فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوان لەناوچەى سەوزى بەغدا (ڤیدیۆ)

ناس کورد-

سەرچاوەیەکى ئەمنى رایگەیاند، لە بەرەبەیانى ئەمڕۆدا سیستمی بەرگریی باڵیۆزخانەى ئەمەریکا بەرەنگارى چەند فڕۆکەیەکى بیفڕۆکەوان بۆتەوە کە دەیانویست ناوچەى سەوز لە ناوەندى شارى بەغدا و لە نیوە شەودا بکەنە ئامانج.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەک (6ى تەموزى 2021) بە (ناس)ى وت "سیستمی بەرگریی باڵیۆزخانەكە یەکێک لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانى خستۆتە خوارەوە".

 

 

بەرەبەیانى ئەمڕۆ بەگوێرەی ئەو زانیاری و گرتە ڤیدیۆییانەی دەست "ناس" كەوتووە باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە ناوچەی نێودەوڵەتی بەغدا (ناوچەی سەوز) ڕووبەڕووی هێرشێكی موشەكی بووەوە و بەو هۆیەشەوە زەنگی ئاگاداركردنەوە لە ناوچەكە لێدرا.   

  

گرتە ڤیدیۆییەكان دەریدەخەن سیستمی بەرگریی باڵیۆزخانەكە (C-RAM ) بەرەنگاری هێرشە موشەكییەكە دەبێتەوە كە هێشتا ڕوون نییە ئایا دوورهاوێژە یان فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، تا ئێستاش جگە لە پشتڕاستكردنەوەی هێرشەكە هیچ زانیارییەك لەبارەی قەبارەی زیانەكانەوە ڕانەگەیەنراوە.   

  

لەپاش كوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسەوە لە سەرەتای 2020 ناوبەناو بنكەو بارەگا ئەمەریكییەكان لەبەغدا و هەولێر دەبنە ئامانجی هێرشی موشەكی و لەسەردەمی ترەمپدا بەم هۆیەوە ئەمەریكا هەڕەشەی كشاندنەوەی باڵیۆزخانەكەی كرد و داوای لە حكومەتی عێراق كرد ئاسایشی بنكە دیبلۆماسییەكان دابین بكات.