گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ رۆیتەرز

وەزیری نەوتی عێراق: نامانەوێت نرخی نەوت لەمە زیاتر گران بێت

2021.07.05 - 22:41
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری نەوتی عێراق: نامانەوێت نرخی نەوت لەمە زیاتر گران بێت

ناس كورد_

وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند ئەوان لەگەڵ شەڕی نرخی نەوتدا نین و ناشیانەوێت نرخەكان لەوەی ئێستا هەن گرانتر ببن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزیری نەوتی عێراق ئیحسان عەبدولجەبار لە لێدوانێكدا بۆ رۆیتەرز كە "ناس كورد" بینیویەتی (5 تەمموزی 2021) جەختی كردەوە عێراق لەگەڵ شەڕی نرخی نەوتدا نییە و ناشیەوێت نرخەكان لەمەی ئێستا زیاتر بەرز ببنەوە.

 

عەبدولجەبار گەشبینی خۆشی پیشاندا بەگەیشتنی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت بە ڕێككەوتن و پاڵپشتی بۆ درێژكردنەوەی كەمكردنەوەی هەناردە دەربڕی بۆ كۆتایی 2022

 

هەر لەمبارەیەوە ڕاوێژكاری ئابوری سەرۆك وەزیرانی عێراق مزهەر محەمەد ساڵح لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فەرمی باسی لەوەكردووە هەلبەز و دابەزی نرخ ئەگەری داڕووخانیشی هەیە و ئەوان لەگەڵ جێگیركردنی نرخەكاندان.

 

ئێوارە ئەمڕۆ بەهۆی ڕێكنەكەوتنی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتەوە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت گەیشتە نزیكەی 77 دۆلاری ئەمەریكی و ئەمەش ئاستێكی بەرزە لەنرخ لەچاو ساڵانی ڕابردوو.