ناس کورد-
به‌رپرسى لقى چوارى پارتى لە سلێمانى رایگەیاند، بە کاندیدى ئافرەت کێبڕکێی بەدەستهێنانى کورسی دەکەن لەسنورى پارێزگاکە و پلانیان داناوە بۆ زیادکردنى دەنگەکانیان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سه‌عید سه‌لیم ئەمڕۆ دووشەممە بە پێگەى فەرمى حزبەکەى راگەیاند، پارێزگاى سلێمانى به‌گشتى کراوه به 5 بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن، سنورى لقى چوار له‌گه‌ڵ لقى 21 کراوه به دوو بازنه، "ئێمه بۆ هه‌ردوو بازنه‌که کاندیمان هه‌یه که هه‌ردووکیان ئافره‌تن".
وتیشى "پارتى به له‌به‌رچاوگرتنى دۆخه‌که و پێداویستیى قۆناغه‌که له سنوورى سلێمانى به پلانێکى تۆکمه و زانستى ئاماده‌کارییه‌کانى خۆى له‌سه‌ر کۆى ئۆرگانه‌کانى ده‌ست پێ کردووه کارى له‌سه‌ر کراوه".
سه‌عید سه‌لیم باسى لەوەشکرد، ئاڕاسته‌ى پلانه‌که به شێوه‌یه‌ک دانراوه که بتوانن زۆرترین ده‌نگ له‌سه‌ر ئاستى کاندیده‌کانیان به‌ده‌ست بهێنین "ده‌نگى پارتى به شێوەیه‌ک زیاد ده‌بێت که له ئاست ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌دا بێت که جه‌ماوه‌ره‌که‌ى هه‌یه‌تى".
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆى لاوازبوونى پێگه‌ى جه‌ماوه‌رى پارتى له سلێمانى، به‌رپرسى لقى چوارى پارتى وتى "ئه‌و وه‌ڵامه هه‌ڵده‌گرین بۆ دواى هه‌ڵبژاردنه‌کان و به ژماره و ئه‌رقام ئه‌و وه‌ڵامه ده‌ده‌ینه‌وه."