گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ؛ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم دانپێدانانى چەکدارێکى داعشى بڵاوکردەوە

2021.07.05 - 20:41
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم دانپێدانانى چەکدارێکى داعشى بڵاوکردەوە

ناس کورد-

 

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دانپێدانانی چەکدارێکى داعشی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ پلانی هەبووە هێرشبکاتە سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دژه‌ تیرۆری كوردستان له‌ هه‌ولێر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو چەکدارەى داعش لە گرتەیەکى ڤیدیۆییدا باس لەوەدەکات کە پلانیان بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دژه‌ تیرۆری كوردستان له‌ هه‌ولێر داڕشتبوو، "به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی رێگه‌ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ بۆ چه‌كداره‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش له‌ گرتووخانه‌ و نانه‌وه‌ی پشێوی له‌ هه‌ولێر".

 

لاى خۆیەوە،  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دژه‌ تیرۆری كوردستان له‌ هه‌ولێر، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگەیاند، "به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌، هێزه‌كانیان توانییان شكستى پێبهێنن و هێرشه‌كه‌ پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه‌ و تیرۆریستی پلانداڕێژه‌ریش به‌ناوی سه‌بهان عه‌بدولسه‌لام ده‌ستگیر بكه‌ن".